وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی گۆرانییە نوێیەكەی هونه‌رمه‌ند كۆمسای قەدەغەكرد

هونەر
  • 22-05-2022, 13:22
  • +A -A

    هەولێر – INA
    وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان گۆرانییە نوێیەكەی هونه‌رمه‌ند كۆمسای بە ناو slaw bitch قەدەغەكرد.
    لە نوسراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە:" چەند رۆژێكە كلیپێك لەلایەن گۆرانیبێژ كۆمسای بە ناوی slaw bitch بڵاوكراوەتەوە كە كارێكی زۆر ناشیاوی دوور لە نەریتی گشییە و لە رووی دەق و هەنوی میوزیكی و میلۆدیشەوە زۆر لاواز و بێ بنەمایە". وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێت كە گۆرانییە نوێیەكەی ئەو گۆرانیبێژە هۆكارە بۆ تێكدانی شیرازەی خێزان و بێڕێزیكردن بە ئاین و داب و نەریتی كوردی، بۆیە داوا لە گشت میدیا بینراو و بیستراوەكان دەكەن خۆیان بپارێزن لە پەخشكردنی ئەم "كلیپە ئاست نزمە".