دەسگیرکردنی حەوت هاووڵاتی سوری لەکاتی بەزاندنی سنوری عێڕاق

ئەمنی
  • 19-05-2022, 15:47
  • +A -A

    بەغداد/INA
    فەرماندەی هێزەکانی سنوور ئەمڕۆڕۆژی پێنجشەممە دەسگیرکردنی حەوت هاوڵاتی سوری ڕاگەیاند کە لەهەوڵی هاتندا بوون بۆناو خاکی عێڕاق.
    فەرماندەیی ناوچەی شەشی سەربە پاسەوانی سنوور لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقێ کەوتووە وتی کە کۆششەکانمان بەردەوامن بۆ پاراستنی سنوورەکان وبەپێی زانیاریە هەواڵگریەکانمان وبەبەکارهێنانی
    کامیرای چاودێری فەوجی دووەمی سەر بەلیوای ١٩ لەفەرماندەیی ناوچەی شەشەمی پاسەواندارێتی سنوورەکان ولەبۆسەیەکدا توانرا حەوت سوری دەستگیربکرێن لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆناو خاکی عێڕاق.
    وتیشی کە ڕێکاری یاسایی بۆ ئەوسوریانە وەرگیراوە و ڕادەستی لایەنی پسپۆڕ دەکرێن