ئەلغزی: دروستکردنی گۆڕەپانی پێشوازی لە بەندەرەکان دەبێتە هۆی ئاسانکردنی رێکارەکان و کەمکردنەوەی گەندەڵی

سیاسی
  • 18-05-2022, 18:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، "حەمید ئەلغەزی" ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران، تاکیدی لە  دانانی گۆرەپانی پێشوازی لە دەروازە سنوورییەکان و بەندەرەکان کردەوە،کە دەبێتە هۆی ئاسانکردنی ڕێکارەکان و کەمکردنەوەی گەندەڵی.
     بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەكەی،کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە، "غەزی" وێڕای سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەكە بۆ ئامادەكاری دامەزراندنی گۆڕەپانی گەورەی پێشوازی لە بەندەرەكانی باكور و باشووری ئوم قەسر، کە گۆڕەپانی هاوبەشی گەورە لە نێوان دەسەڵاتی دەروازەکانی سنوور و دەسەڵاتی گشتی گومرگی، و کۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەکانی عێراق، لە ڕێگەی یەک پەنجەرە وە بەشدار دەبێت لە ئاسانکردنی ئەو ڕێکارانەی کە دەگیرێنەبەر لە کەمکردنەوەی کات و کەمکردنەوەی کەیسەکانی گەندەڵی".
     ھەروەک ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئەم گۆرەپانانە  ڕێكارەكان لە نێوان دەسەڵاتی كەرتە جیاوازەکان یەكدەخەن كە لەناو بەندەرەكەدا كاردەكەن، بەتایبەت لە دەروازە سنوور کە بە هەوڵێكی ناوازە گەیشتووەتە قۆناغی پێشكەوتوو لە پرۆسەی بە ئۆتۆماتیككردنی ڕێكارەكانی گومرگی.
     ھەر لەو کۆبومەوەیەدا بەڕێوەبەری گشتیی بەندەرەکانی عێراق راپۆرتێکی پڕی لەبارەی پڕۆژەکە پێشکەش کرد  لە  دامەزراندنی گۆڕەپانی پێشوازی گەورە کە دەستکەوتی ئەرێنی گورە بەدەست دەهێنێت، وەک کۆنترۆڵکردنی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی کاڵاکان بە تەکنەلۆژیای مۆدێرن، و کەمکردنەوەی دیاردەی تاوانەکانی قاچاخ و خۆدزینەوە لە باج.
    ھەر بەپێی ڕاگەیندراوەکە کۆبونەوەکە بە ئامادەبونی لیوا"د.عمر ئەلوائیلی " سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەکان و بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەكانی عێراق و بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گومرگ بەرێوەچوو، جگە لە نوێنەرانی چەند دامەزراویەکی پەیوەندیدار .