دەستگیرکردنی باوکێک لە باشووری میسان کە تەقەی لە کوڕەکەی کردووە

ئەمنی
  • 16-05-2022, 17:48
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای میسان ڕایگەیاند کە لە ناحیەی "ئەلمەجەر ئەلکەبیر" لە باشوری پارێزگاکە باوکێکیان دەستگیرکرد کە بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ کورەکەی ، تەقەی لە کوڕەکەی کردەوە و کوشتەیەتی. 
     بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە ڕایگەیاندووە: "بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی "ئەلمەجار ئەلكەبیر" بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی هەواڵگری و دوای پێگەیشتنی ڕاپۆرتێك كە باوکێک گوللەی لە سەری کورەکەی داوە و لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە و دەرکەوت تاوانبارەکە  (باوکەکە)یە ، دوای دوو کاتژمێر لە ئەنجامدانی تاوانەکەی تۆمەتبار دەستگیرکرا، کە بەپێی  زانیارییەکانی پۆلیس تۆمەتبار لە ماڵی یەکێک لەخزمەکانی خۆیی، خۆی حشاردابوو .
      ئاماژەی بەوەشکردووە، "هۆکاری کوشتنەکە رەتکردنەوەی کوڕەکەی بووە کە پابەند بێت بە داواکاریەکی باوکی  کە تەقە لە دراوسێیەکی بکات  دوای شەڕێک کە لە نێوانیاندا روویداوە، بۆیە باوکەکە چەکە لە کورەکەی وەردەگرێت و فیشەکێک بەسەری کورەکەیەوە دەنێت " پۆلیس جەختی لەوە کردەوە کە رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر تۆمەتبار گیراوەتە بەر بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم دادگا”.