پۆلیسی فیدراڵی لە شاری كەركوك دوو تیرۆریست دەكوژێت

ئەمنی
  • 15-05-2022, 20:28
  • +A -A

    بەغداد INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش كوژرانی دوو ئەندامی چەتەكانی تیرۆریستی داعشی لە شاری كەركوك بە تەقەی پۆلیسی فیدراڵی ڕاگەیاند.
    وە شانەكە لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  ( INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە :  كە یەكەكانی لیوای هەژدە، فیرقەی پێنج، پۆلیسی فیدراڵی، بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزە هەواڵگرییەكانی لیواكە سەر بە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی، توانیان هەماهەنگی لەگەڵ بارەگا پێشكەوتووەكان بكەن بۆ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركوك، هەروەها لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا لە وادی زغیتون لە ڕۆژئاوای پارێزگای كەركوك كە دوو چەكداری داعشیان كوشت.