دەزگای دژەتیرۆر 8 تیرۆریست دەستگیردەكات لەوانە یەكێك سەركردەیە لەبەغداو كەركوك

ئەمنی
  • 12-05-2022, 16:42
  • +A -A

    بەغداـINA
    ئاژانسی دژەتیرۆر ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند تیرۆریستێك كوژراوە و هەشتی دیكەش لەئۆپەراسیۆنی ئەمنیدا دەستگیركراو،ئەم دەزگایە لە بڵاوكراوەیەكی كەئاژانسی  هەواڵی فەرمی عێراق (INA) بەدەستی گەیشتووە ودەڵێ : لەسەر بنەمای ڕێنوێنی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و بەدواداچوونی شەخسی لەلایەن جەنەراڵ عەبدولوەهاب ئەلساعدی، دەزگای دژە تیرۆر زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی جۆری ئەنجامدا، لەوانە: یەكەم، دەزگای دژە تیرۆر ئەمڕۆ بەیانی توانی لە سەرسوڕمانی دوژمن و بۆسەیەكی توندەوە لە گوندی عەواشڕەی سەر بە پارێزگای كەركوك دوای ئەوەی هێزەكانمان لە نزیك گردەكانی حەمرین نیشتنەوەیەكی ئاسمانیان ئەنجامدا و پیاوەكانمان توانیان یەكێك لە تیرۆریستان بشكێنن و یەكێكی تر دەستگیر بكەن دوای ئەوەی لەكاتی پێكدادانەكە دەركەوت بەرپرسی داقوق بووە.
    وتیشی: لە ئەركێكی دووەمدا هێزەكانمان بۆ جێبەجێكردنی ئەركی دەستگیركردن لە ناو پارێزگای كەركوكدا بەڕێكەوتن و لە ئەنجامدا 5 تیرۆریست دەستگیر كران كە چوار نەتەوەیی جیاوازیان تێدایە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: لە ئۆپەراسیۆنێكی سێیەمدا قارەمانەكان سەركەوتوو بوون لە دەستگیركردنی ئامانجێكی گرنگ كە ویستیان لە ڕێگەی سەیتەرەی  سقوڕ بچنە ناو پایتەخت و یەكێكی تریان لە ناوچەی ئەبوغرێب لەناوبرد،ئاژانسەكە لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنی چوارەم، تیرۆریست محەمەد زەوبەعی دەستگیركرا،ئەبو عەزام ئەبو سەیف كە ئەمیری بەتالیۆنی زەرقاویە لە ناوچەكانی باشووری ڕۆژئاوای بەغدا بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆر لە هەولێر دەستگیركرا كە زانیاری زۆر گرنگی دا.