وەزارەتی کشتوکاڵ وادەی کردنەوەی پڕۆژەیەک لەموسڵ دیاریدەکات

ناوخۆ
  • 11-05-2022, 08:29
  • +A -A

    بەغداد/INA امنە السلامی
    وەزارەتی کشتوکاڵ ڕۆژژی کردنەوەی پڕۆژەی ری الجزیرەی لە نەینەوا دیاریکرد و ئاماژەی بەوەش دا کەخزمەت بە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار هاووڵاتی دەکات.
    وتەبێژی وەزارەت هادی هاشم حسین بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پڕۆژەی ری الجزیرە لە نەینەوا یەکێکە لەوپڕۆژانەی کە ڕێکخراوی خۆراک وکشتوکاڵ (فاو) لەعێڕاقدا جێبەجێی دەکات، بەیارمەتی وەزارەتی سامانی ئاوی کە وەزارەتی کتوکاڵ سوودی لێ دەبینێت .
    هەروەها وتی کە پڕۆژەی ریالجزیرە لە سەروبەندی تەواو بووندایە و هەفتەی داهاتوو دەکرێتەوە.
    هەروەها وتی کە لەپڕۆژەکەدا ماتۆڕی سەرەکی ئاوەکە کاریپێدەکرێتەوەو چاکیش ڕادەگیرێت ویازدە پردیش دەگرێتەوە کە حەوتیان دروستکراون وچواردانەش هێشتا تەواو نەبوونە و بەهەمان شێوەش ٢١ دەرگا نۆژەندەکرێنەوە بەدرێژایی کەناڵی سەرەکی پڕۆژەکە.
    ڕوونیشی کردەوە کە ٢١٠هاووڵاتی سوود لەم پڕۆژەیە وەردەگرن کەزۆربەیان خەڵکی گوندەکانن.
    ئاماژەشی بەوەدا کە تێچووی پڕۆژەکە حەوت ملیۆن دۆلارە و یەکێتی ئەوڕوپا نەختینەی بۆ دابینکردووە و ڕێکخراوی فاو جێبەجێی کردووە و پڕۆژەکە ژێرخانی کشتوکاڵی نەینەوا پتەودەکات و خزمەت بەجووتیاران دەکات ڕوونیشی کردەوە کە پڕۆژەکە ئاوەڕۆی پڕۆژەکانی ئاودێری بەگوڕدەکات و کەرتی کشتوکاڵ لەناوچەکە پەڕەپێ دەدات تاکو ئاسایشی خۆراکی دەستەبەرببێت لەسەر ئاستی پارێزگای نەینەواو عێڕاق بەگشتی.