بەغداد/INA
ئەمرۆ سێ شەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ،جەختی لەسەر پێویستی زامنکردنی مافەکانی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕادەربڕین کردەوە.
"سینان غانم" بەڕێوبەری ناوەندی ڕاگەیاندن و نوێنەری ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە میانەی وتارێکدا لە کۆنگرەی ڕۆژی جیهانیی رۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی کردوە وتی:"ئازادی ڕۆژنامەگەری ناونیشانێکی سەرەکییە و پێوەرێکی گرنگە بۆ تاقیکردنەوەی بەروپێشچون و پێشکەوتنی وڵاتان، بۆ ئەوەی ئەم ناونیشانە هەبێت، عێراق قوربانی زۆری داوە لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا و ڕووبەڕووی چەندین تەحەدا بووەتەوە تاوەکو ئەمڕۆ ڕۆژنامەگەری گەیشتووەتە هەمەچەشنی ئاڕاستە و بۆچوون و فرەیی ئامراز و میکانیزم و کراوەیی لە هەموو ئاستەکاندا"
وتیشی: "ئەمە بە بێ بوونی یاسا و یاسادانان کە ئازادی ڕۆژنامەگەری و دادوەرییەکی دادپەروەرانە کە زامنی ئەو ئازادی و مافانە بکات، ناکرێت.
ھەرەوەک وتیشی: "ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ مسۆگەرکردنی مافی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕادەربڕین بەپێی دەستوور و یاسا، ئەو ئەرکەی خستۆتە سەر خۆیی"
راشیگەیاند کە "ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە هەموو شێواز و ڕەوتەکانیانەوە بە بێ جیاوازی کاری کردووە بۆ پێدانی زانیاری بە پلاتفۆرمەکانی ڕاگەیاندن، ھەروەھا ئەو پرۆژەی میدیای دامەزراند کە سەرچاوەی زانیاری متمانەپێکراوی بۆ ڕۆژنامەنووسان پێکهێناوە و دەرگای پەیوەندیەکانی بۆ 24 کاتژمێر کردەوە بۆ ئەوەی هەر زانیارییەک بەدروستی و بە خێرایی بڵاو بکرێتەوە و دەنگۆکانیش ڕەت بکاتەوە.
"سنان غانم"پیرۆز بایی ناوەندەکەشی لەرۆژی جیهانی ڕۆژنامەگەریی لە ڕۆژنامەنووسان کرد.
ئاشکراشیکرد "کارەکەیان بەتایبەتی لەگەڵ ئەو تەحەدایانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، وەک مەرجەعی گشتی لە رۆژنامەگەریی ڕاستگۆدا دەمێنێتەوە"
ئئینفۆگرافێكی تایبهت بهژیانهمهی ئیبراهیم رهئیسی
تەرمەکانی سەرۆکی ئێرانی ویاوەرەکانی گەیەنرانە تاران