سەندیکای ڕۆژنامەنووسان جەخت لە پەرۆشی بۆ بەرزکردنەوەی بنەماکانی ئازادی ڕادەربڕین دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 3-05-2022, 07:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ سێ شەممە ، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق ، ھەوڵەکانی خۆی بۆ سەرخستنی بنەماکانی ئازادی ڕادەربڕین دووپاتکردەوە.
    سەندیکاکە لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ھاتوە و تیایدا ڕایگەیاندوە" عێراق و جیهان ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری پیرۆز دەکەن، ئەو ڕۆژەی کە تایبەتە بە بەرگریکردن لە ئازادی ڕادەربڕین و سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان لە میدیاکاندا.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "لەسەر بنەمای دەربڕینی بەرپرسیارێتیی پیشەیی و ئەخلاقی بەرامبەر بە خێزانی ڕۆژنامەوانان، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق بە ڕۆڵی دیار و پەرۆشی خۆی بۆ بەرزکردنەوەی ئەو بنەمایانە دەربڕی.
    ھەروەک ڕۆڵی دیاری خۆشی لە داکۆکیکردن لەمافەکانی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی جۆراوجۆر کە لەعیراق بەزەحمەت کار دەکەن بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ کاری ڕۆژنامەوانی لە بونیادنانی ڕای گشتی و بلاوکردنەوەی چەمکەکان  ھەیە.
    ھەروەھا سەندیکا تاکید لەسەر ئازادی و دیموکراسی و بەرەو پێشبردنی ئاشتی کۆمەڵگا لە ڕێگەی میدیاوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە جۆربەجۆرەکان و بەپێی ستانداردە پیشەییەکانی نێودەوڵەتی و رێنماییە پیشەیییەکان دەکاتەوە "
    لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ھاتوە : "ئێمە وەک سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق بە پابەندبوونی پیشەیی رۆژنامەنووسی توانیومانە کە  دیارترین یاسا کە یاسای مافی ڕۆژنامەنووسانە زەمانەت بکەین کە دەستکەوت و مافی ماددی بۆ ڕۆژنامەنووسان و کەسوکاری شەهیدانی ڕۆژنامەگەری دابین کردووە .
    ھەر بەپێی راگەیەندراوەکە، سەندیکا ستایشی ئەو قوربانیانە دەکات کە لە لایەن بنەماڵەی ڕۆژنامەوانییەوە لە عێراق دراوە، کە سەدان شەهیدی ڕۆژنامەنووس لە میدیا جۆراوجۆرەکاندا گیانیان بەخت کردوە لەپێناو پەیامی رۆژنامەگەری ئازاد.
    ھەروک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سەندیکا سڵاوی بۆ ھەموو  ڕۆژنامەنووسان  لە سەرتاسەری جیهان ھەیە،کە سەرەڕای هەموو ئەو هەلومەرجەی کە رووبەروویان دەبێتەوە ، بەڵام بەردەوامن لە ئەرکی پیشەیی خۆیان و جێبەجێ دەکەن"
    ھاوکات "دەستخۆشی لە دام و دەزگا حکومییەکانی عێراق دەکات کە بە زەحمەتیەکی زۆرەوە کار  بۆ ڕەخساندنی کەش و هەوای کاری میدیایی  بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسان تا بتوانن بە ئازادی و سەلامەتی ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن"