دەزگای دەستپاکی پڕوپۆزەڵی ساختە لە دوو بانکی دیالە دەست بەسەردا دەگرێت

ناوخۆ
  • 9-05-2022, 15:56
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    دەستەی دەستپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە مامەڵەی قەرزی ساختەی لەدووبانکی شاری دیالە دەستبەسەردا گرتووە.
    فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی سەر بەدەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی" تیمی کارکردنی لقی پشکنینی دادوەری لەنووسینگەی لێکۆڵینەوەی دیالە لەیەکەم چالاکیدا چووە بانکی ڕەشید لقی ئەشنۆنا دەستی بەسەر شەش مامەڵەی قەرزی ساحتەدا گرتووەوکە بەهاکەی ٨٠٫٤٢٣٫٠٠٠بووەو بۆقەرزکردن ئامادەکرابوو.
    هەروەها وتی کە ئەم تیمە هەستا بەئەنجامدانی سێ ئۆپەراسیۆن لەچەند ماوەیەکدا لە بانکی کشتوکاڵی دیالە و ئاماژەشی کرد بەوەی کە لەم ئۆپەرسیۆنانە چوار مامەڵەی ساختەی قەرزی کشتوکاڵی دەستیان بەسەرداگیراوە کە بەچەند کەسانێک دەدرا بەدەر لەڕانماییە یاساییەکان.
    ڕوونیشی کردەوە کە ئەو مامەڵانە دەبوونە هۆی زیانگەیاندن بەبەهای ٩٤ملیۆن دینار ، ئاماژەشی بەوەدا کە چوار پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوەودەخرێنە بەر دادوەری لێکۆڵینەوەی بەعقوبە کەتایبەتە بەم بابەتانە.