بەنمرە ... ئاماری فەرمی ئەو پڕۆژانەی کەتەواو بوونەو ئەو پڕۆژانەش کە تەواو دەکرێن

ناوخۆ
  • 9-05-2022, 14:12
  • +A -A

    بەغداد /INA وسام الملا
    وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە وردەکاری پڕۆژەتەواوبووەکان وڕێژەی پڕۆژە تەواو نەبووەکانی لەماوەی دووساڵدا خستەڕوو.
    بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەدووداچوون لەوەزارەت سمیر ابراهیم بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەڕێوەبەرایەتی بیناسازی کە بەشێکە لەوەزارەت و بەرپرسە لە سەرپەرشتکردن وجێبەجێکردنی بیناو باڵاخانەکان ڕوونیکردەوە کە تاهەنووکە لەم حکومەتەدا ١٥پڕۆژە تەواوکراون و ٢٣ پڕۆژەش لەقۆناغی جێبەجێکردندان هەروەها وتی کە وەزارەتی نیشتەجێکردن کۆمەڵە بیناو باڵاخانەیەک دروست دەکات وکەرتی شارەوانییش پڕۆژەکانی قیرتاوکردن و چاککردنی ڕێگاوبانەکان و پردەکان جێبەجێدەکات ، ئاماژەشی بەوەدا کە بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاو پردەکان پڕۆژەکانی سنووری شاری بەغداد جێبەجێ دەکات و شارەوانیەکانیش کاری پارێزگاکان دەگرنە ئەستۆ .
    هەروەها ڕوونیکردەوە کە وەزارەت ١١پڕۆژەی ڕێگاوبانی ئەنجامداوە و ١٥پڕۆژەی دیکەشی لە تەمەنی ئەم حکومەتەدا جێبەجێکردووە.
    هەروەها وتی کەسەنتەری ڕاوێژکاری ئەندازیاری سەربەوەزارەت دیزاینی سەرجەم پڕۆژەکان ئامادە دەکات.
    وژمارەیەک ئەندازیاروپسپوڕی  لێ هەن ئەم کارە هونەریانە ڕایی دەکەن ، هروەها ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران سەنتەری دیزاینکاری نیشتیمانی ڕاسپاردووە کە دیزاینی نوێ ئا‌مادە بکەن بۆ نەخۆشخانەو بنکە تەندروستیەکان.
    هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە سەنتەری نیشتیمانی تاقیگەکانی سەر بەوەزارەت کاروبارەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری بۆ پڕۆژەکان ئەنجامدەدات و کاری پشکنین بۆ پڕۆژەکانی وەزارەت دەکات ، بەمشێوەیەش ژمارەی پڕۆژەکانی ئەم حکومەتە گەیشتووەتە ١٠٠ پڕۆژەی تەواوکراو و ئەوانەشی تەواو نەبوونە ژمارەیان گەیشتۆتە ٢٦٠ پڕۆژە.