کەبیان: سەرۆک وەزیران تێچووی چارەسەرکردنی ئەکرەم ئەحمەد سەلمان دەگرێتە ئەستۆ

وەرزش
  • 21-05-2024, 18:50
  • +A -A

    به‌غداد/ ـINA
    ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وەرزش ولاوان خالیدعەبدولواحید کەبیان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی چارەسەرکردنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتیمانی پێشوو ئەکرەم ئەحمەدسەلمانی گرتەئەستۆ.
    کەبیان لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تێیدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی چارەسەرکردنی ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی نیشتیمانی ئەکرەم ئەحمەد سەلمانی گرتەئەستۆ ، ئاماژەشی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیران هیوادارەکە ئەکرەم ئەحمەد سەلمان بەزووترین کات لەنەخۆشیەکەی چاک ببێتەوەو بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان.