پەرەوەردە: تاقیكردنەوەی كۆتایی پۆلە ناكۆتاكانی سەرەتایی دەستیپێكرد

ناوخۆ
  • 9-05-2022, 13:03
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی پەرەوەردەی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە، رایگەیاند: تاقیكردنەوەی كۆتایی قۆناغی پۆلە ناكۆتاكانی سەرەتایی لە هەموو پارێزگاكان دەستی پێكرد.
    وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەیانی ئەمڕۆ بە سەدان هەزار قوتابی سەرەتایی پۆلە ناكۆتاكان لە هەموو پارێزگاكان روویان لە قوتابخانەكانیان كرد بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵی خوێدنی (2021 -2022).
    ئاشكراشیكرد: تاقیكردنەوەكان بە گرتنەبەری پاراستنی سەلامەتی قوتابیەكان ئەنجام دەدرێت.
    هاوكات وەزیری پەروەردە عەلی حەمید دلێمی هیوای خۆی نیشاندا كە  هەموو قوتابیان  سەركەوتن بەدەست بهێنن و بەردەوامبن لە تەواوكردنی گەشتە زانستییەكانیان لە بەرژەوەندی داهاتووی وڵاتەكەمان.