نەزاهە ساختەكاری و دەستكاری و خەمساردی لە 1.2 ملیار دۆلار لە بەغداد و نەجەف ئاشكرادەكات

ناوخۆ
  • 9-05-2022, 12:12
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی نەزاهە ئەمڕۆ دووشەممە، ساختەكاری و دەستكاری و خەمساردی لە بڕی 1.2 ملیار دینار لە بەغداد و نەجەف ئاشكرادەكات.
    فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی نەزاهە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ڕایگەیاند: یاریدەدەری بەشی پشكنین لە بەشی گەشتوگوزاری نەجەف و ئەمینی سندوق
     ساختەكاری و دەستكاریكردنی پسوڵەی كتابی كردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەكان و ئاسانكاری گەشتیاریی لە نەجەف و دزینی ئەو بڕە پارەیەی لێیان دەستكەوتوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: گواستنەوە كراوە بۆ دەستەی گشتی بۆ گەشتوگوزار و شوێنەوارەكان لە بەغداد و دەستبەسەرداگرتنی وەسڵەكانی گەشتیاران ، ئاشكراشیكرد: ئەو ئۆپەراسیۆنە بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی بەغداد ئەنجام دراوە، و ئاكامەكەی دەست بەسەرداگرتنی (29) پسولە بووە كە بە كۆی گشتی 600,000,000 دینار خەمڵێنراوە.
    راشیگەیاند: چەند لیژنەیەك لەكۆمسیۆنی لێكۆڵینەوە پێكهێنراوە، لەسەر فەرمانی دەستەی گەشتیاری و شوێنەوارەكان بۆ ئامادەبوونی لەلایەن بەڕێوبەری بەشی گەشتوگوزاری نەجەف بە بەدواداچوونی كارمەندەكانی و پشتبەستن بە فەرمانبەرانی بێتوانا.
    ئاشكراشیكرد: فەرمانبەرانی نوسینگە لەئۆپەراسیۆنێكی دووەمدا ئەوەیان ئاشكراكرد كە بانكی ڕەشید بەدواداچوونی بۆ ڕێوشوێنەكانی دانەوەی قەرزێك نەكردووە كە لەساڵی 2014دا دراوە بە وەبەرهێنەرێك بەهای (600,000,000) دینار، كەمتەرخەمی بانكەكە لە بابەتی بەدواداچوونی قەرەبووكردنەوەی قەرزەكە لەگەڵ ئەوەی (10) كارمەندی بەرپرس هەیە و هیچ قیستێك لە قەرزەكە كە بۆ ماوەی ساڵێكە لە بەرواری بەخشینەكەیەوە پارەی بۆ نەدراوە.
    دەستەی نەزاهە رونیشیكردەوە: كە دوو تۆماری دەستبەسەرداگرتن ڕێكخران و پێشكەش بە دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی نەجەف كران لەسەر كێشەكانی نەزاهە، كە دوای نووسینی وتەكانی نوێنەری یاسایی بانكی ڕەشید بڕیاری دا، روبەروی لەبانكەكە ببنەوە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە ئیدارییەكان ئەنجام بدەن و لەماوەی (30) ڕۆژدا ئەنجام و ڕاسپاردەی بۆ دابین بكەن.