دەستەی دەستپاكی دەستبەسەر نیو ملیار دینارى بەفیرۆدراوى كۆمپانیای نەوتی میسان دەگرێت

سیاسی
  • 14-03-2022, 16:13
  • +A -A

    به‌غداد-INA   

    دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند كە نیو ملیار دینارى بەفیرۆدراو لەكۆمپانیای نەوتی میسان دەستی بەسەردا گیراوە.
    سەبارەت بەوردەكارییەكانی ئەو دوو ئۆپراسیۆنەی كە بەپێی دوو فەرمانی دادگا ئەنجامدراون، بەشی لێكۆڵینەوەی ئاژانسەكە لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە ڕایگەیاند كە :  زانیاری ڕاپۆرتی بۆ نووسینگەی لێكۆڵینەوەی میسان هاتووە كەنیو ملیار دیناری دزراوە لە كۆمپانیای نەوتی میسان ،كە بەهۆی خەرجكردنی ئەم بڕە پارە بۆ ساختەكاری ودووبارە مووچەدابەشكردن و كرێی گەشتکردنى فەرمانبەرانی كۆمپانی نەوتی میسان .
    دەستەکە ڕایشیگەیاند:بۆ ئەم مەبەستە تیمێك لە فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەسەتەکە لە پارێزگاكە پێكهێنرا، كە لە بەرامبەردا گواسترایەوە بۆ كۆمپانیای نەوتی مەیسان/بەشی دەسەڵاتی دارایی، ئەو بڕە پارەی كە دزرابوو (497،950،000) ملیۆن دیاری عێراقی بوو دەستى بەسەرداگیرا، ئەو بەشە ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو بڕە پارەیەی كە بەپێی بڕیاری دادگا لە بەشی پارەدانی دارایی دەسەڵاتی دارایی - دابەشكردنی حسابە گشتیەكان لە كۆمپانیاكەدا دانرابوو وئاگادارکرانەوە تا ئەوكاتەی بڕیاری دادوەریی دەردەکرێت، ئەو بڕە پارەیە نابێت دەستکارى بکرێت.
    فەرمانگەکە وتیشی: تیمەكە توانی ئەندامانی ئەو لیژنەیە دەستگیر بكات كە بە تۆمەتی وەرگرتنی پاداشت بۆ فەرمانبەرانی دەستەی كێڵگە نەوتییەكانی میسان، توانی پاداشتی ئەو لیژنەیە بكات  وئەوەشی وت  كە بانگهێشتی ئەوانەی كرد كە بڕی (42،000،000) ملیۆن دیناریان دزیوە،وتیشی: تیمەکە لێكۆڵینەوەی سەرەتایی ئەنجام دا و لێدوانی هەندێك لە فەرمانبەرانی وەرگرتووە لەبارەى ئەو پاداشتە وەك گەواهیدەر  ، هەروەها لێدوانی ئەو تۆمەتبارانەی كە دانیان بە تۆمەتی وەرگرتنى بڕی پاداشتەکەیان داوە دوای خەرجکردنى چەکێک لەلایەن كۆمپانیای نەوتی میسان.وتیشی : بەرێوەبەری دەستەكە كە لە كێڵگەی میسان بوو پێشووتر ،هیچ بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی  دابەش نەكردووە كەدەیانگرێتەوە .
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:  پەڕاوێکی لێَكۆڵینەوە  لەسەر ئەو دوو تۆماری دەستبەسەراگرتنی  لە ئۆپەراسیۆنەكاندا لەگەڵ دەستبەسەرداگرتن و تۆمەتباران لە ئۆپەراسیۆنی دووەمدا ڕێكخرا و پێشكەش بە دادوەری لێكۆلێنەوەی پەیوەندیدار كرا كە بەپێی مادەی 316ی فەرمانى دەستبەسەرداگرتنیان دەرکرد  تا تەواوکردنى لێکۆڵینەوەکان.
    لە 7 ی ئازاردا دەستەکە ڕایگەیاند كەکارمەندانى لە میسان توانیویانە ژمارەیەك لە بەرپرسانی كۆمپانیای نەوتی میسان دەستگیر بكەن بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی پارەی زیاتر لە 1,320,000,000 دینار بە دووبارەكردنەوەی خەرجكردنی بەڵگەنامەی مووچە و ناردنیان بۆ فەرمانبەرانی كۆمپانیاكە.