هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕەتی دەکاتەوە کە سیستەمی هەوایی لە یەکێک لە فڕۆکەکانی شکستی ھێنابێت

ناوخۆ
  • 1-05-2022, 22:56
  • +A -A

    بەغداد- INA 
    ئەمرۆ یەک شەممە، کۆمپانیای گشتی هێڵی فرۆکەوانی عێراقی  ڕەتیکردەوە کە سیستەمی هەوایی لەلایەن یەکێک لە فڕۆکەکانیەوە تێکچوبێت. 
    لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ھاتورەو بڵاویکردەوە، "ئەو ڤیدیۆیەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە سەبارەت بە تێکشکانی سیستەمی هەوایی یەکێک لە فڕۆکەی  هەڵگری نیشتیمانیەوە  بۆ گواستنەوەی عەمرەکاران زانیاری هەڵەیە. 
     ھەروەک روونیشکراوەتەوە : "ئەو فڕۆکەیەی لە گرتەکەدا  دەردەکەوێت هی هێڵی ئاسمانی عێراق نییە، بەڵکو سەربە ھێلێکی تری  ئاسمانیە"
    ھەر لەراگەیندراوەکەدا ھاتوە : "ئیدارەی کۆمپانیاکە سەرسورمانی خۆی نیشانداوە لە چەواشەکردنی ڕای گشتی و سوکایەتیکردن بە ناوبانگی ئەو کۆمپانیاکەیان ،بۆیە بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیا هەموو رێکارێکی یاسای دەگرێتە بەر بەرامبەر ھەر هەوڵێکی نادروست کە ناوبانگی کۆمپانیاکە لەکەدار بکات ، ھاوکات دڵنیایش دەدات لەوەی کە کۆمپانیاکە شەو بە ڕۆژ بەردەوام دەبێت بۆ خزمەتکردن بە ڕێبواران کە خوازياری گەشتن بەم ھێلە .