لەچوار پارێزگا 358 حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆماركرا

ناوخۆ
  • 1-05-2022, 22:03
  • +A -A

    واست / دیالە/ سەڵاحەدین/ ئەنبار - INA
    لە پارێزگاكانی واست و دیالە و سەڵاحەدین و ئەنبار، بەهۆی شەپۆلی خۆڵباریینەوە 358 كەس توشی حاڵەتی تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
    جەبار یاسری بەڕێوەبەری تەندروستی واست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی راگەیاند: نەخۆشخانەكانی كوت 100 حاڵەتی تەنگەنەفەسییان چارەسەركردوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.
    نەخۆشخانەی گشتی شەهید فەیروز لەقەزای ئەلحەی سەر بەپارێزگای واست ڕایگەیاند: بەهۆی شەپۆلی خۆڵباریینەوە 7 حاڵەتی تەنەگەنەفەسی روییان لە نەخۆشخانەكە كردوە.
    لەلایەكی ترەوە بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی لە پارێزگای دیالە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: 84 حاڵەتی تەنگەنەفەسی لە نەخۆشخانەكانی پارێزگاكە تۆماركراون.
    لە سەڵاحەدینیش رائید جبوری بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگاكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: تا ئێوارەی ئەمڕۆ 152 حاڵەتی تەنگە نەفەسی تۆماركراوە.
    لەلایەكی ترەوە قەیس عانی بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی ئەنبار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: 15 حاڵەتی تەنگەنەفەسی لە نەخۆشخانەی فەلوجەی فێركاری تۆماركراوە.
    پێشتریش لە پارێزگای نەجەف 63 حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆماركرا و تەندروستی ئەنباریش رایگەیاند: 53 حاڵەتی تۆماركراوە و تەندروستی میسانیش تەئكیدیكردەوە كە تەنیا چوار حاڵەتی تۆماركردوە.