كەركوك: 150حاڵەتی نوێی تەنگەنەفەسی تۆماركرا

ناوخۆ
  • 9-04-2022, 09:50
  • +A -A

    كەركوك  – INA

    فەرمانگەی تەندروستی كەركوك ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە  150 حاڵەتی نوێی تەنگەنەفەسی تۆماركراوە. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە لە كەركوك 15 حاڵەتی نوێی تەنگەنەفەسی تۆماركراوە، وتیشی: هەر بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەوە كە لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەوە روی لە شارەكە كردووە  كۆی ئەو كەسانەی توشی حاڵەتی تەنگە نەفەسی بوون, گەیشتوەتە 400 كەس.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگاكە هەماهەنگە لەگەڵ هاوڵاتیان و لەگەڵ كارمەندانی تەندروستی بە پێدانی رێنماییەكان.