129 ئاوارەی كەمپەكانی نەینەوا گەڕێنرانەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان

ناوخۆ
  • 29-04-2022, 18:10
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ڕۆژی هەینی، گەڕانەوەی 129 ئاوارەی كامپەكانی نەینەوای بۆ ناوچەكانی خۆیان ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: عوسمان غانمی وەزیری كۆچ و كۆچبەران بە وەكالەت بەردەوامە بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان. 
    ئاشكراشیكرد: عوسمان غانمی سەرپەرشتی  گەڕانەوەی 129 ئاوارەی كامپەكانی پارێزگای نەینەوای بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان لەپارێزگاكانی نەینەواو ئەنبار و سەڵاحەدین كرد، بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكان و حكومەتە خۆجێیەكان و لقەكانی كۆچ و كۆچبەرانی ئەو پارێزگایانە.
    رونیشیكردەوە: ئەم هەنگاوە درێژەدانە بە پلانەكە بۆ ئەوەی بە خۆبەخشانە ئاوارەكان بگەڕێننەوە و كۆتایی بە ئازارەكانیان بێنن.