(320) خێزانی ئاوارە گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە باشوری موسڵ

  • 8-04-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع نۆفل عاكوب پارێزگاری نەینەوا، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: 320 خێزانی ئاوارە لە كەمپی جەدعەوە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە باشوری موسڵ. پارێزگاری نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند:"پارێزگاكەیان گەڕانەوەی (320) خێزانی ئاوارەی بەخۆوە بینی كە دانیشتوانی ناوچەكانی زەنجیلی و نەبی شیت و وادی حەجەر و مەشرەفیە و سەورە بوون"، وتیشی " گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە دوای دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش و خزمەتگوزارییەكان بووە". پارێزگاری نەینەوا راشیگەیاند: " ئەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە وردبینی لە لیستی ناوەكانیان كراوە بۆ دڵنیابوون لە تێوەنەگلانیان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش"، رونیشیكردەوە " لەچەند رۆژی داهاتوودا چەندین خێزانی ئاوارەی تر خۆیان بۆ گەڕانەوە ئامادەكردووە".