162 ئاوارە لە كەمپەكانی هەرێمەوە گەڕێنرانەوە نەینەوا

ناوخۆ
  • 2-04-2022, 15:49
  • +A -A

    بەغدا/ INA
    ئەمرۆ شەممە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران رایگەیاند کە لەسەر خواستی خۆیان 162 ئاوارە لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستانەوە گەڕێنراونەتەوە ناوچەكانی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا، كە لە 34 خێزان پێكهاتوون.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA)ناردویەتی باسی لەوە كردووە، کە 162 ئاوارە لەسەر خواستی خۆیان لە خێوەتگەكانی هەرێمی كوردستانەوە گەڕێندراونەتەوە ناوچەكانی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا.
    ھەروەک تیایدا ھاتوە "کە  ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو پلانەی كە وەزارەتەكە دایناوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و داخستنی مەلەفی کۆچبەران .
    هەر بەپێی بەیاننامەكە، گەڕێندراوەكان 34 خێزان بوون و دوای وردەكاری ئەمنی لەلایەن هێزە ناوخۆییەكانەوە لەگەڵ كەلوپەلەكانیان گەیەندراونەتەوە ناوچەكانیان.