بەغداد: 53 كەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشەبەر دەستگیركران

ناوخۆ
  • 29-04-2022, 13:30
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمڕۆ هەینی، دەستگیركردنی 53 كەسی بەتۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەری لە بەغداد ڕاگەیاند.
    ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی 53 كەسی لە بەغداد دەستگیركردووە كە تۆمەتبارن بە بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەربوو.
    ئاشكراشیكرد: هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی توانیوێتی 217 فەرمانی دەستگیركردن بە ماددە یاساییە جۆراوجۆرەكان جێبەجێ بكات.