وەزارەتی نەوت بڕیاری دا زیادکردنی نرخی مادەی HFO دوابخات

ئابوری
  • 28-04-2022, 15:53
  • +A -A

    بەغداد /INA
    وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە بڕیاری داوە زیادکردنی نرخی شلەڕۆنی سووتەمەنی کەبۆ کۆمپانیاکانی قیروزفت ئامادەکراون تا کۆتایی مانگی ئایاری داهاتوو دوابخات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ئاماژەی بەوەدا کەدواخستنی ئەم نرخە تازەیە بۆ کۆتایی مانگی داهاتوو دەبێت و لەمانگی حوزەیرانەوە نرخە تازەکە کاری پێدەکرێت.
    هەروەها وتی ئەم ڕێکارە بەفەرمانی سەرۆک وەزیران  پەیڕەوی لێ دەکرێت ولە دیداری وەزیری نەوت لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەم بڕیارەدرا لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەت بۆ بۆ جێبەجێکردنی پڕۆگرامی کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆشەمەنیەکانبۆ دەرخستەکانی کارگەکانی قیروزفتی قەتماغکراو تاکو بەرژەوەندی هەموولایەک بپارێزرێت و چەند سەرچاوەیەکیش دابینبکرێن بۆ بەدەستهێنانی سووتەمەنی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ بەتایبەتی
    وزەکارەکانی ناوخۆ.
    ئەمەو دەستەی ڕاوێژکاری لەوەزارەتی ناوخۆ پێشووتر بڕیرێکی دەرکردبووکەنرخی سووتەمەنی نەوتی ڕەش بەرزبکاتەوە و پاڵپشتی حکومەتیش هەر بەردەوام بێت ئەویش لەبەر قەدەغەکردنی فڕۆشتنی نایاسایی هاوکوفکردنی لەگەڵ نرخەکانی وڵاتانی دراوسێ و لیستی جیهانی.
    شایانی باسە وەزارەتی نەوت:هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی کارگەکانی قیروزفت بەمادەی شلەڕۆن بەنرخی ٢٥٪ی نرخە ڕاستەقینەکەی وەک یارمەتیەک بۆ هاندانی کەرتی تایبەت.