ھەولێر / INA
بەهۆی بارینی بەخۆرەوە ئێوارەی ئەنڕۆ لەچەند گەرەکێکی شاری ھەولێری لافو دروستبوو.و زیانی ماددی بەدوای خۆیدا هێنا.
لەوباریەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر ، بەئاژانسی ھەوالی عێراقی(INA ) راگەیاند بەھۆی ئەو بارانە بەخۆرەی شاری ھەولێری گرتەوە زیانی ماددی بەچەند گەرەکێکی شاری هەولێر گەیاندووە بەڵام هۆشبەختانە هیچ زیانێگی نەبووە.
سەبارەت بە قەبارەت زیانەکان خۆشناو روونیکردوە کە زیانی ماددی ھەبوە ، بەڵام تا ئێستا قەبارەی زیانەکان نەخەملێندراوە .
جێگای ئاماژە پێکردنەوە باران بارینی بەخۆری ئەمڕۆ زیاتر گەرەکەکانی رۆژهەڵاتی شاری هەولێر گرتووە بەتایبەتی لە ناوچەی بنەسڵاوە و گەرەمە نزیکەکانی.