جەوییە دروشمی بەرەنگاربوونەوە بەرانبەر مۆمبای هیندی بەرزدەكاتەوە

وەرزش
  • 26-04-2022, 10:45
  • +A -A

    بەغداـ INA
    یانەی قوە جەوییە دروشمی بردنەوەی یارییەكەی ئەمڕۆی لەبەردەم هاوتاكەی مۆمبای  سیتی هیندستان  بەرزكردەوە،كە كاتژمێر 11:15شەو  بەكاتی بەغدا لەگەڕی  شەشەم و كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا بۆ تۆپی پێ لەیاریگای نێودەوڵەتی  مەلیك فەهد بەڕێوەدەچێت بۆ یەكلاكردنەوەی قۆناغی 16،لەهەمان گروپیش یانەی شەبابی سعودی رووبەڕووی یانەی جەزیرەی ئیماراتی دەبێتەوە.
    شین پۆشەكان لەدیارییەكەی پێشودا بەرامبەر جەزیرەی ئیمارات بەباشی دەركەوتن كە ئاماژەیەكی بەتوانای خۆی دا بۆ بەدەستهێنانی باشترینەكانی یاریەكەی ئەمڕۆ ،كە ئەم ئاستە وای كرد لەلایەن ڕاهێنەر حەكیم شاكرەوە لە كۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەكەدا تەئكیدكرایەوە لەسەر سووربوونی یاریزانەكان بۆ دابینكردنی نمایشێكی نموونەیی كە یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتن و بەدەستهێنانی كارتی پاڵاوتن بۆ قۆناغێكی تر،هەروەها وتی یارییەكە كراوەیە،چونكە لەقۆناغی چوون بەیەكگەیشتن و یانەی مۆمبای سەركەوتنی بەسەر یانەی جەوییە هێنا،بۆیە دەمانەوی قەرەبووی ئەم دۆڕانە بكەینەوە وسەركەوتن بەدەست بێنین.
    لای خۆیەوە ستافی ڕاهێنەری سقوڕ بەنیازن شێوازی تاكتیكی گونجاو پەرەپێبدەن بۆ گەیشتن بە گۆڵی یانەی  بەرامبەر و بەچالاككردنی لایەنی هێرشبەر و دۆزینەوەی چارەسەر و رۆڵی زیاتر هێرشبەر زیادبكەن ، جگەلەوەی ڕۆڵ و ئەركی كاریگەرتر دەدەنە هێلی ناوەڕاست و باڵەكان،بۆ ئەوەی هێلی هێرشبەر ئەكتیڤ بكەن،چونكە  یانەكەمان پێوویستی بە سەركەوتن هەیە وگۆڵ تۆماربكات،لەگەڵ چاوەڕێكردنی ئەنجامەكانی پلەی دووەمی گروپەكان دەكەین،بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە تێپەڕێنین.
    لەدیدارێكی تردا بۆ گروپی دووەم شەبابی سعودی كە وەك یەكەمی ریزبەندی گروپی دووەم  بەرامبەر بە جەزیرەی ئیماراتی یاری دەكات، یانە سعودییەكە بە ئەنجامەكانی بێ دۆڕاندن قۆناغی دووەمی مسۆگەركردووە،ئەركی تیمی سعودیە تەواوكردنی قۆناغی گروپەكە بێ دۆڕاندن دەبێت و لە گەڕی پێشوو لە مۆمبای هیندی بە ئەنجامی 6-0 بردەوە و لە لایەكی دیكەشەوە ئەلجەزیرە دەرفەتی ڕكابەریكردنی بە فەرمی لە دەستداوە،یارییەكەش بۆ تەواوكردنی قۆناغەكەیە.
    نوێنەری تۆپی پێی عێراق لەیاری پێشووی توانی  سەركەوێت بەسەر ەزیرەی ئیمارات بە ئەنجامی (3-2)  ، خاڵەكانی  بۆ(7) بەرزكردەوە، ریزبەندی دووەمی گرتووە و كەیانە سعودیەكە یەكەمی ریزبەندە بە 13 خاڵ لەكاتێكدا مۆمبای لەپلەی چوارەمە و 4 خاڵی كۆكردۆتەوە یەكسانە لەگەڵ جەزیرەی ئیماراتی كە لە پلەی سێیەم دێت.