لە بەغدا تۆمەتبارێك دەستگیركرا چەك و تەقەمەنی بۆ تیرۆریستانی داعش دابینكردووە

ئەمنی
  • 11-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع وەزارەتی ناوخۆ، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: كەسێكیان بە تۆمەتی دابینكردنی چەك و تەقەمەنی بۆ تیرۆریستانی داعش دەستگیر كردووە. لای خۆیەوە لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: مەفەرەزەیەكی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی لەوەزارەتی ناوخۆ داواكراوێكیان دەستگیر كردووە تۆمەتبارە بە دابینكردنی چەك و تەمەنی بۆ تیرۆریستانی داعش لە رابردوودا. وتیشی پرۆسەی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە لەبەری رەسافەی بەغدای پایتەخت ئەنجامدرا بە پێی ئەو زانیاریە هەواڵگریەی بە دەستیان گەیشتبوو.