هەواڵگری بابل دوو كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە دراوی ساختە دەستگیر دەكات

  • 22-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بابل – ا ه ع
    سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمرۆ دوو شەممە، ڕایگەیاند هەواڵگری بابل دوو كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە دراوی ساختە دەستگیر كرد.
    لەوبارەیەوە سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند مەفەرەزەیەكی هەوڵگری تایبەت بە تاوانی رێكخراو لە بابل كە لە چوارچێوەی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی لەوەزارەتی ناوخۆ كار دەكات، دوو كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە دراوی ساختە دەستگیر كرد و دەستیشی بەسەر بڕێك دراوی ساختەدا گرد لە دراوی عێراقی جۆری پێنج هەزار و بیست و پێنج هەزار دیناری ساختە كە پێیان بووە.