لە میسان 19 داواكراو دەستگیركران كە سیانیان تۆمەتبارن بە بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان

ئەمنی
  • 28-12-2017, 00:00
  • +A -A

    میسان – ا ه ع هێزە ئەمنیەكانی پارێزگای میسان ئەمرۆ پێنج شەمە رایانگەیاند 19 كەسیان دەستگیركردوە كە لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون لە نێویشیاندا 3 تۆمەتبار هەن كە تێوەگلاون بە بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان. لای خۆیەوە لیوا عەلی ئیبراهیم دەبعون فەرماندەی پرۆسەكانی رافیدەین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند بەپێی ئەو زانیاریە هەواڵگریەی بەدەستیان گەیشتبوو هێزە ئەمنیە هاوبەشەكان تونیویانە 19 داواكراو كە تۆمەتبارن بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیر بكەن كە لە نێوانیاندا 3 تۆمەتبار هەن تێوەگلاون بە بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان. وتیشی هێزەكانیان بەپێی ئەو زانیاریە هەواڵگریەی بە دەستیانگەیشتووە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە ناوچەكانی قادسیە و مەجەر كبیر و عەزیز و سبخە و عەدل و ناوچەی جریت ئەنجامداوە و دەستیان بەسەر برێك چەك و تەقەمەنیدا گرتووە.