چەند پێشنیازێک بۆ پارێزگاریکردن زێڕ و زیو و بەرەوڕووبوونەوەی حاڵەتی بەرزبوونەوەی کتوپڕی نرخەکان

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 25-04-2022, 13:29
  • +A -A

    بەغداد / INA هەندرێن مه‌کی
    بەرزبوونەوەی نرخەکان و لاوازی دراو وهەڵاوسان لەسەرئاستی جیهان مایەی ڕاڕایی و نیگەرانیە بۆ خێزانی عێڕاقی چونکە دەبێتە هەڕەشەیەک بۆ پول و نەختینە کۆگاکراوەکانیان بەشێوەیەکی گشتی کەناچار دەبن لەبەرگرانی دەستی بۆ بەرن وڕۆژانە خەرجی بکەن ، پسپۆڕانی ئەم بوارە چەند ئامۆژگاریەک پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکەن بۆ پاراستنی نەختینە کۆگەکراوەکانیان خۆپاراستنیش لە هەڵبەزو دابەزینەکانی بازاڕ.
    شارەزای ئابووری لەکاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عبدالرحمن المشهدانی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پۆلێنکردنی چینی مامناوەند لە کۆمەڵگەدا دەکرێتە دوو بەشەوە یەکەمیان پەیوەندی بەوانەوەهەیە کە داهاتێکی جێگیریان هەیە، ئەمانە داهاتیان لە خەرجیان زیاترە و دەتوانن بڕێک لەو داهاتەیان کۆگە بکەن و لەبوارێکدا بیخەنە گەڕ ،
    جۆری دووەمیش ئەوانەن کە داهاتی مانگەنەیان بەشی کۆگەکردن ناکات وئەوەی دەستیان دەکەوێت ڕۆژانە خەرجی دەکەن.
    ئەم ئابووریناسە ڕوونی کردەوە کەجۆری یەکەم لەوانەیە زەرەرمەندبن لە جێگیرنەبوونی نرخەکان و دابەزینی بەهای دینار ماڵی نەختینەکراویان بفەوتێت،
    المشهدانی چەند پێشیازێکی پێشکەشکرد بۆپارێزگاریکردن لەنزمترین ئاستی قازانجەکان لەوانە فرەجۆرکردنی کۆگەکراوی وەبەرهێنەری و تایبەتکردنی بەشێک لەپارەوپولەکان بۆکڕینی زێڕ و هەندێکیشی بۆ خانووبەرەتەرخان بکات و هەندێکی دیکەش بکاتە دۆلار.
    هەروەها ئابووریناس درید العنزی بۆئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕوونکردەوە کەچینی مامناوەند بەگشتی پارەکانیان لەباک دادەنێن کەئەمەش دەبێتە لاوازبوونی توانای کڕین لەبازاڕدا، چونکە بەرزبوونەوەی نرخەکان بەردەوامیان هەیە و جگەلەوەش زێڕی زۆر لەبن دەستدا نییە وهاووڵاتیان دەتوانن پشتی پێ ببەستن و بەهەمان شێوەش دەتوانن دۆلار ویۆرۆ ودیناری کوەیتیش کۆبکەنەوە.
    هەروەها وتیشی کە کڕینی خانووبەرە ماوەوکاتێکی زۆری دەوێت چونکەلەکاتی پێویستیدا زوو نافڕۆشرێت وپێویستی بەڕێکاری فەڕمی و مامەڵەکردن هەیە ولەوانەشە بای بێتە سەرو ئەمەش زیانی لێ دەکەوێتەوە.
    هەروەها ئابووریناس منار العبیدی بۆئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕوونکردەوەکە پاش زۆربوونی هەڵاووسانی جیهانی وبەرزبوونەوەی نرخەکان واباشترە هاووڵاتیان وەبەرهێنان بکەن لە پڕۆژەی بێ گرفت هەستن بەکۆکردنەوەی زێڕ و هەنگاویش بنێن بەرەو وەبەرهێنانی درێژخایەن وەکو خانووبەرەو کۆگەکردن لەبانک . ئاماژەشی بەوەدا کە کەیەکێک لە شێوازە پتەوەکای وەبەرهێنان کڕینی پشکە لە چەند کۆمپانیایەکی جێگیر وڕەسەن بۆپاراستنی ماڵ وموڵک و پارە.