شانەی راگەیاندنی ئەمنی شەهیدبونی فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی راگەیاند

ئەمنی
  • 24-04-2022, 19:17
  • +A -A

    بەغداد – INA
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ یەكشەممە، شەهیدبوونی بەرپرسێكی بەشی هونەری لیوای 14ی حەشدی شەعبی كە بە (ربح ئەبو هێل ئەبو حەسەن ئەبو جابری) ناودەبرا راگەیاند.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، راگەیاند: شەهیدكردن كاتێك لە ئەركدایت زۆر سەربەرزیەو لە دڵەوە كە باوەڕی بە حوكم و توانای خودا هەیە، ئەفسەری بەشی هونەری لیوای 14ی حەشدی شەعبی كە بە (ربح ئەبو هێل ئەبو حەسەن ئەبو جابری) ناودەبرا لەم مانگە پیرۆزەدا شەهیدبوو.
    وتیشی: شەهیدكردنەكە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی تەوقیتكراو رویداوە لە ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین لە كەرتی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنبار.
    لە بەیاننامەكەی شانەی راگەیاندنی ئەمنیدا هاتووە: ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهیدی شاد و قارەمان دەكەین و داوا لە خودای گەورە دەكەین كە بە ڕەحمەت و لێبوردەیی لێی خۆش بێت و لە بەهەشتی بەرینی خۆیدا جێیبكاتەوە.