شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئامانجی ئۆپەراسیۆنی (ئیرادەی پۆڵاین 2)ی ئاشكراكرد

ئەمنی
  • 31-03-2022, 09:56
  • +A -A

     بەغدادـ INA
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند كە ئۆپەراسیۆنی (ئیرادەی پۆڵاین 2)ی ئامانجەكانی ئەو ئۆپەراسیۆنەكەی راگەیاند.
    شانەكە لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوت تێدا هاتووە لەرۆژی دووەمی ئۆپەراسیۆنی (ئیرادەی پۆڵاین
    2)و بەسەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە ناوچەكانی جەزیرە و سەلاحەدین و رۆژئاوایی موسڵ بە هاوبەش لە نێوان هێزەكانی حەشدی شەعبی هێزەكانی فەرماندەی جەزیرە ئۆپەراسیۆنی (ئیرادەی پۆڵاین 2) لە ناوچەكانی باشوری خەزر و بیابانەكانی جەزیرە  لە باكوری فورات و ناوچەكانی دۆڵی سەرسار بە پشتگیری هێزەی ئاسمانی كۆتای پَیهات.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵاین"دا و لە كەرتی ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوایی نەیناوا هێزە ئەمنییەكان توانیان 5 تۆنێل بدۆزنەوە و 4 داڵدی داعش ئاشكرا بكەن 5 بۆمبی چێنراویان پۆچڵكردەوە.

    هەروەها فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی سەلاحەدینیش توانرا 4 موڵگای داعش بشكێنرێت و 6 بۆمبی چێنراو پۆچڵ بكرێتەوە و 3 موشەكی كاتوێشتایش دوو ئۆتۆمۆبیلی كە یەكێكیان بۆمبڕێژكراوە  و دوو شۆفڵ 30 كۆلە هاوەن دەست بەسەردا بگیرێت.