زاملی: بوونی هەرهێزێك لەسەر بنەمای هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ رەتدكەینەوە

سیاسی
  • 24-04-2022, 17:00
  • +A -A

    بەغداد -INA
    حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، تەئكیدی لەسەر رەتكردنی ئامادەبوونی هەرهێزێك كردەوە لەسەر بنەمای هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ رەتكردەوە، هاوكات سەرۆكی كوتلەی سەدری لە پەرلەمان حەسەن عەزاری داوای لە حكومەت كرد رێوشوێنی ئەمنی و دیبلۆماسی بگرنەبەر سەبارەت بە چەند ئامانجێكی دووبارە.
    نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەئامادەبوونی شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و حەسەن عەزاری سەرۆكی كوتلەی سەدری و ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوە و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، بۆ تاوتوێكردنی كاردانەوەكانی ئۆپراسیۆنە سەربازیەكانی ئەم دوایەی توركیا لەسەر خاكی عێراق و سەپێچیە دووبارەكان لەلایەن ئێرانەوە.
    حاكم زاملی تەئكیدیكردەوە: كە هیچ پاساوێكی یاسایی نیە بۆ هێرشی دووبارە بۆسەر وڵاتەكەمان لەلایەن توركیا یاخود ئێرانەوە. وتیشی: ئەم میواندارییە لەسەر داوای سەرۆكی كوتلەی سەدر شێخ حەسەن ئەلعەزاری و بە واژۆی زیاتر لە 50 پەرلەمانتار هاتوە.
    لەلایەكی ترەوە سەرۆكی كوتلەی سەدری لە پەرلەمان حەسەن عەزاری داوای لە حكومەت كرد رێوشوێنی ئەمنی و دیبلۆماسی بگرنەبەر سەبارەت بە چەند ئامانجێكی دووبارە و دەستدرێژیكردنە سەر سەروەری عێراق.