وەزارەتی ناوخۆ : توانجێک ئاڕاستەی دیاردەی پەروەردەی ئاژەڵە دڕندەکان و ڕشاندنی تێزاب دەکات

ئەمنی
  • 23-04-2022, 21:00
  • +A -A

    بەغداد/INA امنە السلامی 


    وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە توانجێکی دا دەربارەی پەروەردەکردنی ئاژەڵی
    دڕندە لە شاری بەغداد لەهەمان کاتیشدا ڕایگەیاند کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی کردووەتەوە لەمەڕ ڕشاندنی تێزاب بۆسەر ئۆتۆمبیلێک لەلایەن کەسێکەوە.
    وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لیوا خالد المحنا بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پاش واڵابوونی بازاڕگەکان زۆردیاردەی نەرێنی لەکۆمەڵگەی عێڕاقیدا بەدەرکەوتن لەوانە بۆنموونە هاوردەکردنی ئاژەڵی کێوی و فڕۆشتنیان لە بازاڕەکاندا
    کەئەمەش ترسی لا زرێک لە هاووڵاتیان دروستکردووە.
    المحنا وتی کە ئەرکێکی هاوبەش هەیە لەنێوان لایەنە فێرنتەریەکان کە ئەمجۆرە ئاژەڵانە هاوردەنەکرێن و یاساو مەرجیان بۆدەربکرێت .
    هەروەها جەختی لەوەکردەوەکە
    پۆلیس ئامادەیەو هەمیشە سکاڵاکان لەمبارەیەوە وەردەگرێت کەلەلایەن هاووڵاتیانەوە پێشکەش دەکرێت
    ، ئەمەلەلایەک ولەلایەکی دیکەشەوە دەربارەی ڕژاندنی تێزاب لیوامحەننا وتی ئامڕازەکانی پەیوەندی کومەڵایەتی چەند دیمەنێکی ئەو حاڵەتەیان تۆمارکردبوو کەتیایدا کەسێک تێزاب دەڕژێنێتە سەر ئۆتۆمبیلێک و لەمبارەیەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە کراوەتەوە بۆ زانینی پاڵنەرەکانی ئەم ڕووداوە.