بەھۆی مانگرتن لە فڕۆکەخانەیەکی ئەمستردام و چەندین گەشتی ئاسمانی هەڵوەشانەوە

جیهانی
  • 23-04-2022, 15:00
  • +A -A

    بەدواداچون /INA 


    ئەمرۆ شەممە ،فڕۆکەخانەی سخیبۆل لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا بە هۆی مانگرتنی  کرێکارانەوە دەیان گەشتی ئاسمانی هەڵوەشانەوە و دواخران ، وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەدۆخی کارکردن و کەمیی بەرچاوی کارمەندان. 
    مانگرتنی کرێکارانی "کی ئێڵ ئێم " ھاوکاتە لەگەڵ قەرەباڵغترین ڕۆژانی ساڵ لە ناوەندی سەرەکی فڕۆکەخانەکان بەھۆی پشووی قوتابخانەکان ،کە خێزانەکان یەکەم جارە گەشت دەکەن بۆ پشوو دوای هەڵگرتنی  کۆتو بەند و ڕێوشوێنەکانی دژ بەکۆرۆنا لەو وڵاتە،
    "کەی ئێڵ ئێم " لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیاکە لەگەڵ کارمەندەکانی لە گفتوگۆدایە، راشیگەیاند کە: "ئەم مانگرتنە سزایەکی درێژی مەودایە بۆ کڕیار و ھاوکارانمان لەم کاتە سەرقاڵی و قەرەباڵغیەدا"
    لەلایەن خۆشیەوە فڕۆکەخانەی سخیبول لە ماڵپەڕی سەرەکی خۆیدا هۆشداریدا لە دواکەوتنی و هەڵوەشانەوە و گەشتی گەشتیارەکانی و داواشیکرد کە  پەیوەندی بکەن بە هێڵی ئاسمانییانەوە بۆ زانیاری لەسەر گەشتەکانیان. 


    سەرچاوە:- ئاژانسەکان