تەواوی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی بەریتانیاوە ھەڵوەشانەوە

جیهانی
  • 7-04-2022, 12:27
  • +A -A

    بەدواداچون - INA

    ئیندیپێندێنت بڵاویکردەوە، هەموو گەشتەکان لە ڕۆژی پێنجشەممەوە لە فڕۆکەخانەکانی بەریتانیاوە هەڵوەشێندرانەوە بەهۆی کەمی ستافەوە، گەشتیارەکان بۆ چەند کاتژمێرێک لە ڕیزە درێژەکان ڕووبەڕووی دواخستنی ئاسایش بوونەوە.
    ھاوکات ھەریەک لە " ئیزی جێت " و ھێلی ئاسمانی بەرێتانی ، سەدان  لە یەکەکانی خزمەت گوزاری ھەڵوەشاندۆتەوە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ، بەھۆی کەمی ستاف و لێکەوتەکانی نەخۆشی کۆرۆناوە ، ئەمەش  ناچاری کردون کە جارێکی دی  پێویستی دەرفەتی کار پێداچونەوەی بۆبکەن  بە دابین کردنی ھەڵی کار بۆ بەردەوامی گشتەکانیان.
    "ئەیزی جێت " دەڵێت  کەم و نەبوونی ستافی پێویست دوو ئەوەندە ئاستی ئاساییان بەهۆی کۆڤید-19"بووە،ھەربۆیە گەشتە ئاسمانییەکان کاریگەریان هەبووە لە سەر هەڵوەشانەو گەشتەکان بۆ ھەر یەک لە ئەمستردام، کراکۆو، بۆلۆنیا و بەرلین .
    رۆژانامەکە بڵاوی کردەوە هێڵی ئاسمانی بەریتانی ئەمڕۆ 74 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاندەوە، کە زیاتر لە 20گەشتی ھی ڕۆژانی  پێشوو بوو . "ئیزی جێت " یش تا ئێستا ٥٢ گەشتى هەڵوەشاندۆتەوە، کە شەش گەشتی ھی رۆژی چوار شەممە دوێنی بوو .
    جێگای ئاماژە بۆ کردنە  هەزاران کەس لە پشوکەرانی بەریتانیا بۆ پشووی رۆژهەڵات، گەشتیان بۆ دەرەوە کردووە،ئەمە یەکەم پشووە دوای ھەڵگرتنی رێوشوێنەکان بۆ رووبەروو بونەوەی کۆرۆنا لەو وڵاتە ،ئەم لێشاوە لەگەشتکردن فشاری بۆ ئەو کۆمپانیایانە ھێناوە کە کارمەندی پێویستیان نی یە بۆیە گەشتەکانیان دواکەوت یان هەڵوەشاندۆتەوە ئەوە جگە لەنە بوونی کارمەندی پێویست لە فڕۆکەخانەکان .