دیاریكردنی یارییە تەواو نەكراوەكەی بەرازیل و ئەرجەنتین

وەرزش
  • 23-04-2022, 13:49
  • +A -A

    بەغدا ـINA
    فیفا جێگیركردنی كاتی دووبارەكردنەوەی یارییە تەواونەكراوەكەی هەردوو هەڵبژاردەی  بەرازیل و ئەرجەنتین كە ساڵی ڕابردوو هەڵوەشێنرایەوە لە پاڵاوتنی مۆندیالی 2022 ئەمریكای باشوور دانا.
    یاریەكە دوای دەست پێكردنی چەند خولەكێك  لە مانگی سێپتەمبەردا داوەری یارییەكە یارییەكەی وەستاند و هەڵوەشێنرایەوە، چونكە دەسەڵاتدارانی پزیشكی هەڵیانكوتایە نێو یاریگا بۆ ڕێگەگرتن لە بەشداریكردنی چەند یاریزانێكی ئەرجەنتینی لە بەریتانیاوە گەڕابوونەوە.
    ڕۆژنامەی ئۆلی ئەرجەنتین ئاشكرای كرد كە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتینی لە كاتژمێرەكانی ڕابردوودا نامەیەكی فەرمی لە فیفاوە پێگەیشتووە و لە رێكەوتی نوێی یاریەكە ئاگادار كردۆتەوە،فیفا بڕیاریدا لە 22ی ئەیلولدا یاریەكە لە بەرازیل بە نەگۆڕی ئەنجام بدات، تەنیا دوو مانگ پێش دەستپێكردنی مۆندیالی قەتەر،ئەنجامی ئەو یارییە كاریگەری لەسەر ئەو دوو هەڵبژاردەیە نابێت كە پێشتر بۆ مۆندیالی 2022 قەتەڕ سەركەوتوون.
    سەرچاوە: ئاژانسەكان