ئۆپراسیۆنەکانی سۆمەر: دۆخی زيقار لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و هێزە ئەمنییەکانیش لە بەغداوە گەیشتوون

ئەمنی
  • 20-04-2022, 15:30
  • +A -A

    بەغداد / INA - نصار ئەلحاج


    ئەمرۆ چوار شەممە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی سۆمەر، ڕایگەیاند کە بارودۆخی ئەمنی لە  زیقار لە ژێر کۆنترۆڵیدایە و هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە هێزە ئەمنییەکان لە بەغداوە گەیشتوون.
    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سۆمەر، لیوا سەعد حەربیە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند "بەرەبەیانی ئەمرۆ لە قەزای شترە شەڕ لەنێوان  هۆزەکان دروست بوو، بەڵام هێزە ئەمنییەکان توانیان گەمارۆی ناوچەکە بدەن و کۆنتڕۆڵی بکەن"
    ھەروەک راشیگەیاند : "شەڕوپێکدادان لە ناوچەی ئەلمەلحان و ئەلبو زید کە دەکەوێتە دەرەوەی ناوچەی ئەلشترە  دەستی پێکردەوە و لەوێ هێزەکانمان ڕەوانەکرد  بۆ کۆنترۆلکردنی ناکۆکیەکان و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی. 
    ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "لە کاتی پرۆسەی یەکلای بوونەوەدا ئەفسەرێک  بەپلەی  عەمید  بەناوی "عەلی جەمیل " لە فەرماندەیی هەواڵگری" شەھید بوو . 
    وتیشی: "دۆخی ئەمنی پارێزگاکە بەگشتی و قەزای ئەلشترە بەتایبەتی لەژێر کۆنتڕۆڵدایە"