سەفوان عەبدولغەنی: یارییەكانی گەڕی 27 هەڵبەزین ودابەزینی تیابوو

وەرزش
  • 18-04-2022, 09:30
  • +A -A

    بەغدا   INA
    شیكەرەوەی تۆپی پێ سەفوان عەبدولغەنی تەئكیدیكردەوە كە گەڕی 27ی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق ئەنجامەكانی هەڵبەزین ودابەزینی بەخۆیەوە بینی. 
    عەبدولغەنی ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوتی : یانەی ئەمانەی بەغدا دوای زنجیرەیەك ئەنجامی نەرێنی گەڕایەوە و سەركەوتنێكی گرنگی بەسەر یانەی سناعە بەدەست هێنا، بەڵام یانەی  ئەلكەرخ سەركەوتنی بەسەر یانەی سامەڕا تۆماركرد،برینەكانی سامەڕای زیاتر قوڵكرد و كەرخیش خۆی لە چاڵی دابەزینی خولی پلە یەك پاراست،بێگومان دوای بەدەست هێنانی ئەنجامە باشەكانی لەیارییەكانی رابردوو.
    هەروەها وتی: یاریەكەی  نەجەف و نەوتی وەسەت گرنگ بوو كە دێربی پارێزگای نەجەف بوو، كە بە یەكسانی ئەرێنی كۆتایی هات، یارییەكە لە ڕووی ئەنجامەوە سەرنجڕاكێش و دادپەروەرانە بوو لە دوای یەكسانبوونی ئاستی تەكنیكی نێوان هەردوو تیپەكە.
    عەبدولغەنی وتیشی: تیمی ئەلقاسم سەركەوتنێكی گرنگی بەسەر مینادا بەدەستهێنا لە یاریگای خۆیدا و برینەكانی  قوڵتر كردەوە و هەردوو یانەی مینا  و سامەرا زۆر نزیكن لە گەڕانەدابەزین بۆ خولی پلە یەك، لە كاتێكدا دیوانییە بەرامبەر یانەی نەوت یەكسان بوو،هەرچەندە یارییەكە لەنێو خاك وهاندەرانی دیوانیە بوو.
    عەبدولغەنی ئاماژەی بەوەدا كە یانەی تەڵەبە بەردەوام بوون لە بەدەستهێنانی ئەنجامە باشەكانی كە لایەنێكی گرنگی تیپەكەیە وەك ئەوەی توانی لە ریزبەندی دووەم بمێنێتەوە كە دەتوانێت لەم وەرزەدا وەك دووەمی خولەكە بەشداری لە ئامادەبوونی بكات كە ئەمەش پاش هەوڵ و كۆششی دەستەی راهێنەران وكادیرانی ئەو یانەیەیە.
    عەبدولغەنی ڕونیكردەوە كە  یانەی كارەبا توانی ئەنجامی یارییەكەی بەرامبەر یانەی نەوتی بەسرە سەراوژێر بكات و سەركەوتنێكی گرنگی بەدەست هێنا بە ئەنجامی (2-1)، ئەم سەركەوتنە توانی لەناوەڕاستی ریزبەندی خولەكە خۆی بپارێزێت، ڕونیكردەوە كە یانەی  نەوتی میسان  هەلێكی زیرینی بەرانبەر یانەی  نەورۆز لەدەستدا وكەدەیتوانی سەرەوتن بەسەر نەورۆز تۆماربكات،ئەم ئەنجامە وای لەیانەی نەورۆز كرد كە شانسی مانەوەی لە خولەكەزیاد بكات.
    عەبدولغەنی لە كۆتای وتیشی: یانەی هەولێر برینەكانی زەورای قوڵتر كردەوە و زەوڕاش بە ئەنجامە نەرێنییەكان بەردەوام بوو، گۆڵ نەكردن لەتیپی بەرانبەر بەبەردەوامی، كە ئەمەش خاڵێكی نەرێنیە كە لە ماوەی ئەم دواییەدا بەسەریدا دەژمێردرێت ،هەروەها سەركەوتنێكی زۆر گرنگ بۆ هەولێر كە كادیری مەشق وراهێنان  بەسەرپەرشتی راهێنەر نزار مەحروس،توانی ئیدارەی سەركەوتنی ئەم یارییە زۆر بەباشی بەرێوەببات.