ئەمڕۆ صقور بەرەنگاربوونەوەیەکی سەختی لەگەڵ شەبابی سعودیدا دەبێت

وەرزش
  • 18-04-2022, 10:33
  • +A -A

    بەغداد /INA

    لەگەمەکەی ئەمڕۆ داتیپی قوە جویە لەبەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ شەبابی سعودیدا بەدوای دەرەنجامێکی ئەرێنیدا دەگەڕێت ئەویش لە پێشبڕکێکانی گەڕی چوارەمی کۆمەڵەی دووەمی خولی پاڵەوانانی ئاسیا بۆتۆپی پێ ، لەپێناو هێشتنەوەی دەسکەوتەکانی و دەربازبوون بۆ پاڵاوتن خولی داهاتوو .
    الصقور ئەمڕۆ بەچوار خاڵ  بەشداریدەکات کە لەدەرەنجامی بردنەوەی لە جەزیرەی ئیماڕاتی ویەکسانبوونی لەگەڵ شەبابی سعودی بەدەستی هێنابوو.
    هەروەها دۆڕانێکیشی هەیە بەرامبەر بە مۆمبای سیتی هندی، بۆیە هەوڵ دەدات کەئاستێکی باش پێشکەش بکات تاکو لە پاڵەوانیەتیەکەدا بەردەوام بێت، لەلایەکی دیکەشەوە شەبابی سعودی بردنەوەیەکی هەیەو خوازیارە پێگەی خۆی بەهێزتر بکات و بۆئەم مەبەستەش پشت دەبەستێت بە ئیفربانیگای ئەرجەنتینی و کارلوسی بڕازیلی و نواف العابد بۆ دەرچوون بۆ هەنگاوی داهاتوو.