هەڵبژاردەی لاوان شێوازی راهێنانەکانی بۆ خۆلی عەرەبی دیار کرد

وەرزش
  • 17-04-2022, 12:00
  • +A -A

    بەغداد:INA حسێن عمار. 
    هاو ئاهەنگکاری هەڵبژاردەی لاوان قەحتان مالیکی؛ دیار کرد کە هەڵبژاردەی لاوان راستەوخۆ لە دوای جەژنی رەمەزان ئامادەکاریەکانی دەست پێ دەکات بو پالەوانەتیەکانی داهاتو؛ گۆتیش لەوانەیە کەمپێکی مەشق و ڕاهێنان لە دەرەوەی وڵات بکەین و عیراقیش بەشداری پالەوانەتیەک بکات. 
    مالیکی لە پەیامێک دا بو ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ئەمرۆ یەک شەممە دیارکرد؛ کە هەڵبژاردەی لاوان لە کەمپی پێشوی دا چەند یاریەکی گرنگ لەگەڵ یانەکانی تەلەبە و زەورا و نەجەف ئەنجامدا؛ دواتر یاریە دوستانەکان وەستان بەهوی بەژداری یاریزانەکانی هەلبژاردەی لاوان لە خولی لاوانی عێراقی. 
    مالیکی دیاریش کرد کە راستەوخۆ لە دوای جەژنی رەمەزان راهێنەکان دەست پێ دەکەن بو خو ئامادە کردن بو پالەوانەتیەک کە بڕیارە لە تەمۆزی ئەم سال لە سعودیە بکرێت؛ رونیشی کردەوە کە هەڵبژاردەکە ڕەتی کردەوە کە بەژداری خۆلی پالەوانەتی روژئاوای ئاسیادا بکات کە بڕیار وایە لە فەلەستین بکرێت بەهوی ئاژاوەکانی فەلەستین و زەحمەت دەست خستنی ڤیزا بو ناو خاکی فەلەستین؛ لەبەر ئەوە دەستەی راهێنەریەتی پێی باشتر بو مەشق و راهێنان لە بەغداد بکرێت لەوانەشە کەمپەکی دەرەکی بکەینەوە. 
    مالیکی گۆتیش کە دەستەی راهێنەران پێیان باشبو بەشداری خولێکی چوار قۆلی کە ژوان بو لە بەسرە بەڕێوە بجێت بەلام یەکێتیەکە دواخرا؛ ئەم جۆرە  پالەوانەتیانە سودێکی باشی دەبو بو هەلبژاردەکە لەگەڵ میسر و سربیا و غانا؛کە عێراق داوایەکی پێشکێش بە یەکێتی ئاسیاوی بو بەڕێوە چۆنی گروپی عێراق لە بەسرە لە مانگی ئەیلولی داهاتو لە بکرێت کە وا بڕیارە تیرۆپشکەکە لە بەسرا بەڕێوە بجێت.