وەزارەتی دارایی" دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ مانگی نیسان دەستپێكرد

ناوخۆ
  • 17-04-2022, 10:55
  • +A -A



    بەغداد -INA
    وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، دەست دەكات بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ مانگی نیسان، داوای لە یەكەی خەرجكردنی وەزارەتەكان كرد پێداچوونەوە بە وەزارەتی بكەن بەمەبەستی دەستپێكردنی ڕێكارە داراییەكان.
    وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێكد كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی پێگەیشتوە، دەستیكردووە بە بڵاوكردنەوەی خەرجكردنی مووچەی وەزارەتەكان و دەستە سەربەخۆكانی مانگی نیسان.
    وتیشی:"فەرمانگەكەمان دەستی كرد بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ مانگی نیسان و سەرجەم وەزارەتەكانیش دەگرێتەوە.
    لە درێژەی راگەیەندراوەكەدا، وەزارەت داوای لە هەموو وەزارەتەكان كرد كە یەكەكانی داراییەكانیان  بەمەبەستی "پێداچوونەوە سەردانی بارەگای وەزارەتەكە/بەشی ژمێریاری و بەپێی خشتەی وردبینی پەسەندكراو بە مەبەستی دەسپێكردنی ڕێكارەكانی پارەدان