وەزارەتی كشتوكاڵ دەستیكرد بە دابەشكردنی موچەی دواكەوتووی فەرمانبەرانی لە نەینەوا و كەركوك

  • 21-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمرۆ پێنج شەممە رایگەیاند دەستیانكردوە بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانیان لە هەردوو پارێزگای نەینەوا و كەركوك دوای پرۆسەی وردبینی بۆ لیستی ناوەكانیان. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێت بەپێی ئەو میكانیزمەی كە پێشتر لەسەری رێكەوتوون دەستیانكردووە بە دابەشكردنی موچەی ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی وەزارەتەكەیان لە پارێزگای نەینەوا لە رۆژی پەیوەندیكردینان بە كارەكانیانەوە. وەزارەتی كشتوكاڵ وتیشی وەزارەتی كشتوكاڵ بریاریداوە موچەی ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی لە پارێزگای كەركوك بدات دوای تەواوكردنی رێوشوێنەكانی وردبینی لە لیستی ناوەكانیان.