گەرمیان... چالاكیەك بۆ ڕێز گرتن لە چلەی ماریا سامی رێكخرا

ناوخۆ
  • 17-04-2022, 10:19
  • +A -A

    هەولێر -INA

    لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری گەرمیان، لە قەزای كەلار، ژمارەیەك چالاكوانی ژن  چالاكییەكیان ڕێكخست بۆ ڕێز گرتن لە چلەی ماریا سامی كە چل ڕۆژ پێش ئێستا لە سەر شەقامێكی گشتی شاری هەولێر تیرۆركرا. ئەم چالاكییەك بەناوی بەرز راگرتنی دەنگی ئازادی  و سەربەخۆی ژن لە گەرمیان ئەنجامدرا.
    لەچالاكییەكەدا چەندین وتار و لەسەر ڕەوشتی مافی ئافرەتان پێشكەشكرا،هەروەها لەبەشێكی دیكەی چالاكییەكەدا، ڤیدیۆگرافیكێك نمایشكرا كە لەسەرەتادا ماریا سامی قسەی دەكرد و دواتر سێ چالاكوان لە دەرەوەی وڵات لەسەر توندوتیژی و هۆكاری دەروونی  و كوشتنی ژنان  قسەیان دەكرد.