زەوڕا بەگۆڵێكی پاك بەرامبەر هەولێر دۆڕا

وەرزش
  • 17-04-2022, 00:15
  • +A -A

    بەغدا ـ INA

    درەنگانی ئەمشەو لەیاریگای فرانسۆ هەریری ولە گەڕی (27) ی خولی تۆپی پێی  عێراق، یانەی هەولێر بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ بەرانبەر لەیانەی زەوڕای بردەوە.
    یارییەكە جۆشوخرۆشێكی تایبەتی بەخۆەبینی،هەردوولا جەنگی سێ خاڵەكەیان دەكرد،لەتایمی یەكەم  ولە خولەكی (4) یارییەكە مەڕوان حسێنی یاریزانی یانەی هەولێر توانی تاكەگۆڵی یارییەكە تۆماربكات وبەو ئەنجامەش یارییەكە بەكۆتا هات و بەسەركەوتنی یانەی هەولێر بە ئەنجامی (1-0).