کازمی :شێخ جەعفەر ناونیشانێکە بۆداهێنان لەهزری عێڕاقیدا

سیاسی / ناوخۆ
  • 13-04-2022, 16:45
  • +A -A

    بەغداد /INA
    سەرۆک وەزیران مستەفاکازمی ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی لەسەر ئەوە کردەوەکە شێخ جەعفەر ناونیشانێکە بۆ داهێنانکاری لەهزری عێڕاقیدا
    ، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) کەوتووە وتی سەرۆک وەزیران مستەفاکازمی
    ئامادەی پرسەی شاعیری مەزن حسب الشیخ جعفر  بوو کەلەناوچەی شەقامی فەلەستین بەڕێوەچوو لەشاری بەغداد 
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد
    کە کازمی گەرمترین سەرەخۆشی ودڵنەوایی ئاڕاستەی خێزانی و دۆستانی کۆچکردوو کرد وهەروەها سەرەخۆشی لە ڕۆشنبیران و ئەدیبانی عێراق کرد ،لەخوای دلۆڤان داواشی کرد کە بیکاتە بەر بەزەیی خۆی و بەبەهەشتی
    بەرین شادی بکات و سەبووریش بە دۆستان ویارانی ببەخشێت،کازمی لەم بۆنەیەدا جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە
    کە کۆچکردوو ناونیشانێک بوو بۆ داهێنانی هزری عێڕاقی و کۆڵەکەیەکی بەرزیش بوو کە بەرهەم وشیعرو نووسینەکانی 
    گەیشتنە سەرانسەری جیهان
    و مردنیشی زیانێکی گەورە بوو
    بۆ ئەدەب وداهێنانی عێڕاقی