وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ نەخشەڕێگایەك بۆ پشتیوانی جوتیاران رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 12-04-2022, 18:19
  • +A -A

    بەغداد – INA

    وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە پێشنیازەكانی بۆ پشتیوانیكردنی جوتیاران لە چوارچێوەی یاسای ئاسایشی خۆراك ئاشكراكرد، و دەڵێت: نەخشەرێگایەكی تەواو بۆ پشتیوانیكردنیان ئامادەكراوە.
    میساق عەبدولحسێن بریكاری هونەری لە وەزارەتی كشتوكاڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: دەركردنی بڕیاری هاوردەكردن بە بەردەوامی نیە، بەڵكو كاتیەو تەنها بۆ ماوەی 90 رۆژە, و دواتر لێكۆڵینەوە لەبارەی كاریگەری بڕیارەكە لەسەر بازاڕ دەكرێت، وتیشی: وەزارەتی كشتوكاڵ چاودێری دەكات و هیچ مەترسیەكیش نیە بەرهەمی هاوردەكراو بازاڕ  دابپۆشێت.
    سەبارەت بە پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان و چۆنیەتی مامەڵەی وەزارەتی كشتوكاڵ لەگەڵیدا، وتی: وەزارەت نەخشە رێگایەكی تەواوی ئامادەكردووەو چەندین داواكاریشی بۆ پشتگیریكردنی جوتیاران وەك تۆ و پەین و ڤاكسن پێشكەشی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە،راشیگەیاند: ئەم نەخشەیە بە زوترینكات لە دوای دەرچوونی یاساكە لە رێگادا دەبێت بۆ جێبەجێكردنی.
    بریكارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وەزارەتەكەیان پلانێكی پێشكەشكردووە كە دەتوانێت وەك بڕیارێكی یاسای ئاسایشی خۆراك لەسەر تەكنیكە مۆدێرنەكانی ئاودێری كە تیایدا سیستمی ئاودێری هاوچەرخ دابین بكرێت بۆ جوتیاران بە پشتیوانی لەسەدا 50ی نرخەكەی خۆی بەشێوەی قەرز، وتیشی: بانكی كشتوكاڵی دەست بە پێدانی قەرز دەكات و لە نرخی ئاودێری نزیك دەبێتەوە.
    سەبارەت بە پلانی هاوینەش, ئاشكرایكرد: پلانی هاوینەی ئێمە تاوتوێدەكرێت دوای كۆبونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان لە 15ی نیسان ، دوای پێداچونەوەی خەزانی ئاوی بەردەست بەپێی ئەوە پلانی كشتوكاڵی بەڕێوە دەبەین.