كشتوكاڵ رێنمایەكانی هاوردەكردن و ماوەی پێدانی مۆڵەت دیاریدەكات

ناوخۆ
  • 10-04-2022, 13:30
  • +A -A

    بەغداد – INA

    وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ئەمڕۆ یەكشەممە میكانیزم و رێنماییەكانی هاوردەكردن و ماوەی بەخشینی مۆڵەتەكانی دیاریكرد و هۆشداریشی دایە جوتیاران لە فەرامۆشكردنی زەویەكانیان دوای كردنەوەی دەرگای هاوردەكردن.
    هادی هاشم حسێن وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: رێنمایی و میكانیزمەكانی هاوردەكردن هەمان ئەو رێنمایی و یاسایانەیە كە لە حكومەت بەڕێوەدەچن، وتیشی: بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەڵپەساردنی هەموو ئەو بڕیارانەی دەركراوە بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆییە، لەوانە قەدەغەكردنی هاوردەكردن.
    ئاشكراشیكرد: وەزارەتی كشتوكاڵ دەرفەتی بۆ هاوردەكردنی بەروبومی دانەوێڵە پێویستیەكان رەخساندووە كە نرخەكانیان لە بازاڕدا بەرزە، بە تایبەتی لەگەلَ هاتنی مانگی رەمەزاندا,  وتیشی: وەزارەت دەستیكردووە بە پێدانی مۆڵەتی هاوردە بە كۆمپانیاو بازرگانەكان بە ماوەیەكی زۆر كەم كە لە یەك رۆژ زیاتر نەبێت.
    سەبارەت بە دیاریكردنی ماوە بۆ هاوردەكردنی بەروبومی كشتوكاڵی, وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاند: كردنەوەی دەرگا بۆ هاوردەكردن بە شێوەی فراوان دەبێتە هۆی كەڵەكەبوونی كاڵاكان و ئەمەش زیان بە بەرهەمهێنەران و جوتیاران دەگەیەنێت.
    ئاشكراشیكرد: عیراق جوتیارانی بەرهەمهێنەری هەیە و لە وەرزی بەرهەمهێناندا دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی دانەوێڵە و دەرنەهێنانی تێچووی بەرهەمەكەیان كە دەبێتە مایەی زیانگەیاندن بە جوتیاران .
    ئاشكراشیكرد: وەزارەت بڕی هاوردەكان دیاری ناكات، لە ئەمڕۆوە هەموو ئەو چەند بڕەی كە پێشكەشی وەزارەت دەكرێت جێبەجێدەكرێت و چاودێری بازاڕ دەكەین.