ئێرثلینک: گروپەکان هەوڵ دەدەن ئینتەرنێت لە سەرانسەری عێراقدا تێک بشکێنن

ناوخۆ
  • 12-04-2022, 14:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمرۆ سێ شەممە بەشی پەیوەندیەکان و خزمەتگوزاری " ئێرثلینک " بۆ ئینتەرنێت گروپێکی تێکدەری تیرۆریستی تۆمەتبار کرد بە هەوڵدان بۆ زیانگەیاندن بە ئینتەرنێت لە سەرانسەری عێراق.
    کۆمپانیاکە لەڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە ڕایگەیاند"گروپێکی تیرۆریستی تێکدەر کێبڵەکانی پرۆژەی ئینتەرنێتی نەتەوەییان بڕی کە لە لایەن "ئێرثلینکەوە " جێبەجێ کراوە لە هەموو ڕێگا سەرەکیەکانی موسڵ.
    وتیشی: "ئەم کارانە تێکدانێکی ئەنقەستن کە بەو هۆیەوە ئەو گروپانە هەوڵی زیانگەیاندن بە ئینتەرنێت دەدەن لە سەرتاسەری وڵات"
    ناوبراو، وتیشی: "کادرانی کۆمپانیاکە دەستیان کردووە بە کار بۆ ئەوەی بە زووترین کات خزمەتگوزاری لە شارەکە بگەڕێننەوە" و داوا لە هێزە ئەمنییەکانیش دەکات بەدوای ئەو گروپانەدا بگەڕێن کە هەمیشە هەوڵ دەدەن هەڕەشە لە وەبەرهێنان بکەن کە پەیوەندییەکان و ئینتەرنێت و خزمەتگوزاری  پێشکەش دەکەن.
    ھەروەک وتیشی: "بۆ ئەم مەبەستە ئێمە دەست دەکەین بە یارمەتیدانی دەزگا ئەمنییەکان بۆ بەدواداچوونی ئەو کەسانەی کە ژێرخانی پەیوەندی و کەرتی ئینتەرنێت دەکەنە ئامانج".