لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا، جەوییە بە مۆمبای هیندی دەدۆڕێت

وەرزش
  • 11-04-2022, 23:55
  • +A -A


    بەغدا  INA
    یانەی قوە جەوییەی عێراقی ئەمشەو لە یاری دووەمی لە گروپی B ی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی  ئاسیا كە لە ئێستادا لە سعودیە بەڕێوەدەچێت، بە ئەنجامی  2-1 بەرامبەر مۆمبای دۆڕا.
    بەم دۆڕاندنەش جەوییە بە (3) خاڵەكەی  لە پلەی دووەمدا مایەوە و مۆمبای بە شێوەیەكی كاتی باز یدا پلەی سێیەم،لەخولەكی 59دا قوە جەویلە رێگەی  یاریزان  حەمادی ئەحمەد  گۆڵی یەكەمی تۆماركرد ،بەڵام دیگۆ ماوریسیۆ لەخولەكی 70 بەلێدانی سزا گۆڵی یەكسانی  بۆ مۆمبای تۆماركرد،لە خولەكی 75 یاریزان راهۆل بیكی گۆڵی دووەم وسەركەوتنی بۆ مۆمبای تۆماركرد.