فیدراسیۆنی باسكە" محەمەد ئەلنەجار به‌ ڕاهێنەری عێراق دیاری كرد

وەرزش
  • 10-04-2022, 13:56
  • +A -A

    بەغداـ INA

    فیدراسیۆنی باسكەی ناوەندی عێراق  ڕاهێنەر محەمەد ئەلنەجار نا بۆ سەرپەرشتی كردنی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی باسكەی عێراق دەست نیشانكرد.
    حوسێن ئەلعەمیدی سەرۆكی فیدراسیۆنی باسكەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) راگه‌یاند: دیاریكردنی دەستەی مەشق و ڕاهێنان دوای راوپێژكردن نێوان لیژنەی ڕاهێنەران و فیدراسیۆنی تۆپی باسكەی عێراق هات ، كە لەمانگی رابردوو كۆمەلًێك كۆبوونەوەیان ئەنجامداو،محەمەد ئەلنەجاری دەست نیشانكرد بە راهێنەری باسكەی عێراق  و عەقیل جاسم بووە یاریدەدەری راهێنەر.
    ئەلعەمیدی  وتیشی : دوای كۆتایی هاتنی پێشبڕكێكانی خولی باسكەی نایابی عێراق ،هەڵبژاردەكە  دەست بە ڕاهێنان دەكات، ئەوەشی وت :   فیدراسیۆنی یاریەكە لەگەڵ كادرە تەكنیكیە نوێیەكان كۆ بووەوە و داوای لێكرد كە پرۆگرامی ڕاهێنان بۆ مانگ ونیوێكی داهاتوو و  پێش چوونە ناو یارییەكانی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی جامی ئاسیای 2025 ،كە رووبەڕووی كوێت وفەڵەستین دەبێتەوە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو.
    وتیشی: دەستەی ڕاهێنان بیرۆكەی نوێیان هەیە كە لەڕێگەیەوە هەوڵی باشتركردنی ئەدای هەڵبژاردەكە دەدات، بەتایبەتی دوای ئەو پشتگیرییەی كە لەلایەن فیدراسیۆنەوە پێشكەشی دەكرێت بۆ دابینكردنی هەموو ئەو پێداوویستیانەی پێویستی بە سەركەوتنە بۆ ئەركی داهاتووی نیشتیمانی